کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی (1969)
by سابیری
306669کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی1969سابیری
کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی لە سۆزی جەرگی سووتاو و دڵی من کەی ئەبێ حاڵی
خودا تەوفیق بدا وەختێ مەلائیک دێتە تەختی دڵ کە تۆ قەلبت لە شەڕ و وەسوەسەی شەیتان بکەی خاڵی
ئەگەر خالیس نەبێ نییەت بەتاڵە زیکر و جەمعییەت بە ڕەنگ ئەییووب خاسییەت، بە باتین خوویی دەججاڵی
بە ڕەنگ و ڕوو برنجێکی لەسەر سینی بژێراوی بە تام و بۆی دەروونت تۆ زەخیرەی کۆن و بن چاڵی
تەماشایێکی ڕیشت کە حەیا و شەرمێ لە ئیشت کە بە ڕیش و عومر باپیری بە ئیش و فیکر منداڵی
ئیتر بەسە خەوی غەفڵەت سەرت خاڵی کە لەو عەقڵەت هەتاکەی هەر لە دووی نەفس و هەوا ئەوباڵ و عەوداڵی
دڵم ڕەعد و هەناسەم بەرق و ئەشکم سەیلە، دنیا پڕ کە تۆ تێناگەیەی بێ سڕ نییە، کوێر و کەڕ و لاڵی
لە ڕستی خێوەتی تۆ عالەمێ شل بوو تەئەممول کە لە ڕەشماری قیامەت تابەکەی مەغرووری ڕەشماڵی؟
حەیا کە سابیری نەفست بناسە خواشوناسێکە لە پەنجا تێپەڕی عومرت لە خۆت و خوا نەبووی حاڵی!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse