کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە
Appearance
قەڵاتی کەرکووک لەجێی جەرمەنە | نیشتەنی کۆنی خێڵی کرمەنە |
لە پشت و نەوەی کوردی گەورەنە | زوانی ئێستەی فەیلی و لوڕەنە |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە، هەرچی کورد هەنە |
*** | |
نەمردی ئەووەل بینای کردووە | بەر لە بابل تیا حوکمی کردووە |
لەپێش نووح بۆ گەل دەستووری کردووە | زانای ستارەی کەشف کردووە |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە |
*** | |
دوو ساڵ کەیکاوس لە ناوی دانیشت | ناو شاری ڕێکخست بەکونج و بەخشت |
دەوری ئاوا کرد بەباغ و بەکشت | ناوی نا کەی کورد ئینجا لێی ڕۆیشت |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە |
*** | |
سەرلەنوێ تازەی کرد دارای گەورە | شوورەی لێ کێشا دەورە بەدەورە |
کوردی ئەستەخری هێنایە ئەورە | ئاتەشگەدەکەی ئێستاش وەک کەورە |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە |
*** | |
دوای جەنگیز، گرتی باوە ئەردەلان | حوکمداریی خۆی تیایا دامەزران |
بەناوی خۆی سکەی لێداو لێی چووان | لە خوتبەی جومعە ناوی خووندران |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە |
لێ وەرگیراوی ئەم تەئریخانە | تەبەری و ئاساری هۆریتی یانە |
ساڵنامەی سێ سەدە و دەیی تورکانە | کتێبی دکتۆر فریجی ئەڵمانە |
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە | دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|