کێیە ڕەحمت پێ بگا؟
Appearance
کوردە وا فەتوا دراوە بۆ جەوازی کوشتنت | چارە وو مەلجەء نییە، تەحقیقە ئەمجا مردنت |
وا موحەققەق دەتکوژن، دەتکەن بەنیشانەی تفەنگ | با دەوامی بێ بەڕاستی شۆڕش و شەڕ کردنت |
هەرچەنێ شێخ و مەلا و ئاغا و ڕەئیسی کورد هەیە | گشتیان هەڵواسران بەسیە لە غەفڵەت نوستنت |
تازە ئومێدت بەکێیە، کێیە ڕەحمت پێ بکا | دوژمنت دایم لە پارێزە زیانە وێستنت |
شێخ عەبدولقادری نەجلی عوبەیدوڵڵا ئەوا | بێ خەتا هەڵواسرا تا کەی بێ دوژمن ویستنت |
دوژمنت وا ئەسلیحەی خۆی ساز ئەدا بۆ کوشتنت | هەڵسە پێ، فایدەی نییە ئەمڕۆ لەسەر پشت کەوتنت |
خوون وەکو سیلاوە دەڕوا سوورە دەشت و شیو و شاخ | غیرەتە شەو تا سەحەر، ڕاحەت لە جێگا نوستنت؟ |
شیوەن و هاوار و قوڕپێوان و ئاهو حەسرەتە | شەرتی ئینسافی نییە ئەم حەققە بۆ گڵ بردنت |
کوردی بێکەس ئیتتیفاقێ تۆ لەگەڵ خزمت بکە | گەر پەشێویت لا بەلاکەی، کاکە پێک دێ ویستنت |
گەر بەفەن و عیلم و سەنعەت کەی، ئەسیری ئیعتیماد | بێ شکە مومکین دەبێ ئەو جارە دوژمن خستنت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|