کیژ و ژنان (II)
Appearance
| ژنانی کوردی ئێمە زۆر بەکارن | لە ڕۆژی جەنگ و هاوارا سوارن |
| لە کار و کردەیی خانوویی خۆیان | سوبوک دەستن لەگەڵ پیاویانا یارن |
| لە هۆنین و چنینا گشتی وەستا | لە دوورین و بڕینیشدا سەلارن |
| لە لایێ تەون ئەکەن، لاکێش ئەهۆنن | لە لایێ خورج ئەهۆنن بێستارن |
| بەڕەو جاجم ئەکەن، ڕەنگی بەنیشی | لە هۆڕ و تێڕ کردن، بێژمارن |
| هەنێکیان کۆچ ئەڕانن، موو ئەڕێسن | هەنێکیانش خەریکی جێ هەوارن |
| لە ئاوایی نەبێ سەردار و کوێخا | لە خزمەت کردنی میوان لە کارن |
| ئەگەر تەدبیری بۆ کارێ لە دەس بێ | لە گفتوگۆیی کۆمەڵ حيصصةدارن |
| لەسەر ئەم کار و کردە، کیژی کوردان | بەنامووسن بەئادابن، بەعارن |
| کچی شێخ و سەرۆک و دەوڵەمەندان | لە خوێنین و نووسینشدا دیارن |
| چنینی سنگەوانە و، دەستەوانە | پوشین و گۆرەویی کیژانی شارن |
| لە کوردستان نەمێنێ پیاو ئەسیری | لە پێکهێنانی کاری، ژن بەکارن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|