کیژ و ژنان (I)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کیژ و ژنان  (1962) 
by ئەسیری
گەر هەرایێ بێ لەناو کوردستان یاریدەی پیاوان ئەدەن کیژ و ژنان
سەنگەر ئەگرن، شەڕ ئەکەن، مێرد و کوڕان نان و ئاویان بۆ دەبەن دایک و کچان
یەک لە پیاوان لێ درێ، ژن زوو بەزوو دەیڕفێنن، دەینێنە سەرکۆڵ و شان
دایکەپیرە زامەکەی تیمار ئەکەن دەیبەنە دێ بۆ نەخۆشگەی دیدەوان
بۆ ئەوەی پیاوان هەموو بۆ شەڕگە چن وا دەبینی دۆتەیی شێخ بۆتە شوان
کیژی ئاغا و بەگ بەلەنجە و لارەوە خۆی لە ناچاری دەبێتە باغەوان
وا کناچەی، ڕیش سپیی گوند و مەلا یەک لەسەر بێستانە، یەک ساوە لەوان
هەرچی کاری کوڕ بێ، کچ سازی ئەکا تا لەبەر دوژمن نەبن تەنگا و، ئەوان
شەڕ کە هاتە دەس بەیێخە و قایمە جێ دەمێنێ باغ و ساوە و کەپر و ڕان
مێیینە بڕ بڕ بۆ جێی شەڕ ڕا ئەکەن نابێ لەو چاخە لە هیچ کەس ترسی گیان
خوێش و خەڵک و مێرد و خێزان پێکەوە تێدەکۆشن هەر وەکو خوشک و بران
تا وەکو دوژمن شکست ئەخوا تەواو شەڕ ئەکەن بڕ بڕ ئەدەن هەوڵ و دەوان
هەر کە دوژمن سەر فرۆ بوو، شاد ئەبن پیاوەکان دیل ئەگرن و، تاڵان کوڕان
ئافرەت زامدار و کوژراو خڕ ئەکەن کاکە وو ڕۆڵەی شرین و بابیان
لەم شەڕی شێرانە چۆن سەرکەوتوون نابیستێ هیچ کەس گرین و دەنگیان
شادی وو بەزم و زەماوەن، هەڵپەڕین هەر لە ئێوارە گڕ ئەدرێ، تا بەیان
ئەی ئەسیری میللەتێ وا بێ ژنی تێبگە ئینجا چلۆنە پیاویان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse