کیسەی تەماع و مەعیدە هەردوو
Appearance
| کیسەی تەماع و مەعیدە هەردوو | کە هەرچیت دەسکەوت، تێت ئاخنی زوو |
| ئەویان ئەدڕی و ئەمیان ئەشێوێ | جێگا نامێنێ شەوێ بۆ شێوێ |
| چارە ئەوەتە کە بەرە بەرە | تەماع لابەرە و خواردن دەربەرە |
| ئەوسا دڵ و لەش بە پاکی و چاکی | ئەمێنێتەوە و لە خەم بێباکی |
| هەرچیت لە خەڵک سەند بە ناڕەزایی | ترس و لەرزێکە بۆ ڕۆژی دوایی |
| زوڵم و زۆر لە بیر کەس ناچێتەوە | ئەبێ بە دووپشک ئەدا پێتەوە |
| تەماشای حاڵی خۆت کە و بڕوانە | چشتێکیان بردی چەند لات گرانە |
| تۆیش بە نابەدڵ چشتێ بستێنی | دڵ ئەمین مەبە کە دڵ ئەشکێنی |
| گوناهـ بە ئاوی تۆبە دەشۆرێ | بەڵام «حق الناس» خوایش لێی نابوورێ |
| هەی هاوار! لە پێش چاومانە ئەمرین | هێندە سەهەندەین گوێی لێ ناگرین |
| کاتێک ئەزانین کە عزرائیل هات | بە پەشیمانی نامێنێ نەجات |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 781
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|