کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری»
Appearance
کۆ ئەبینەوە لە دەوری «هاری» | بەزۆر باراشمان لە ئاش ئەهاڕی |
ئێمەی لە پشتین بەوە ئەخوڕێن | نۆبە باراشی بێدەست ئەبڕێن |
بە هۆی ئێمەوە هەتا وای لێ دێ | لە پڕێ ئەبێ بە میرکوڕی دێ |
کە گەییە ڕیزی ئەلیوەیس پاشا | لە دۆت و دەستەی خۆی ئەکا حاشا |
ئەڵێ ئەمانە با لە ناو بەرم | نەوەکا منەت بخەنە سەرم |
ئەم بەو ئەشکێنێ و خۆی لە پەناوە | سەیر ئەکا و چواری تری لە دواوە |
ئەزانێ ئێمە بەندەی زۆردارین | بە کەیفی ئەوان لێک دەست بەردارین |
ئینجا کە هاتو تەواو باوی سەند | یاریدەدەری ئەهاوێتە بەند |
تاڵانیان ئەکاو ژنیشیان دێنێ | ئەمەتە وەفای دۆستەکەی دوێنێ |
لە دەست ئەو هاوار ئەبەنە بەر خوا | دەنگی غەیب ئەڵێ: گۆڕتان بێ ئاوا |
ئێوە یاریدەی زۆردارتان داوە | هێشتاکوو جەزای زۆرترتان ماوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1007
1950/04/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|