Jump to content

کۆیی

From Wikisource
کۆیی (1962)
by ئەسیری
308008کۆیی1962ئەسیری
ئەمە چشتێکە دیارە کە لە ئاسمان (کۆیێ) هەیە (کەس) گوم بێ بەو ڕێگە دەباتە مەنزڵ
لە زەوی و مەملەکەتی کوردی عێراقیش (کۆیێ) ئەم ئەبەخشێ بەگومێ ڕێگەیی دین باوەڕی دڵ
گوفتی زانایی بەدەستووری حەقی یەزدانی تێ ڕوانینی بەوردیی لە ڕێی سوبحانی
هەر چەنێ لاوی هەیە گشتی لەگەڵ یەکدی تەبا لە فەن ئوستاد و لە کردە و هونەریش هەم کارا
دەس بەچیکا کەسی گەورانی بەئەنجامی ئەبا کردەیی گشتی لەسەر پرس و بەڵێن و ئاڕا
لەمەوە گشتی لە دڵ خۆشی و چاوڕۆشن و شاد نییە لەو جێگەیە دڵتەنگی لە خۆراک و زاد
کردە و کاری (مەژگ ڕوونی) ئەوەندەی پێویست نەپترتر لە مەبەست و، نەکو کەمتر لە بەجێ
هەڵە نابێ لە کەسێ چێرەیی بەدخواهیی بیست لە هەموو سەختی و تەنگاوە ئەکا ڕێگە بەدی
ئەمە ئیکسیری زەڕی ژینی گەلی کوردانە ئەسەلی ڕێکو دروستکردنی ئەم نیشتمانە
ئاوەدانیی دوا ڕۆژ و زیلەیی ئەم شارە ئەتەنێ و گەورە ئەبێ تا وەکو سەر زێ وو چۆم
بەخرید و چەندن و کرد و کۆڵینی پارە زێی دەبێتە (تایمس) و شارەکەشی (لۆندریۆم)
چونکە جێگەی ناوێکی مەملەکەتی کوردی عێراق چبوو نەیکردووە لە جێیێکی وەها کیسرا تاق
خۆشەویستیت چییە بەم جۆرە (ئەسیری) کۆیێ ئەسەلی چیبێ گرفتارە دڵت بەو جێیە
بەڵێ ئەو جێگەیە لانەی فەنن و عیلمە بۆیێ بەندییە دڵ چونکو (زانستیی) کۆنی لێیە
خانەدانانی بەفەڕی (فەنن) و (زانستی) بووە چەند هەزار عالیم و ماهیر ئەلەوێ پێگەییوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).