کۆنە فرۆشی
Appearance
| گیانە دڵەکەم کوڵ و کۆیەتی | ئارەزووی تیری پەنجەی تۆیەتی |
| دەمێکە گیڤەی تیرەکەت نایە | چی بکەم ژیر نابێ بە لایە لایە |
| بەستوومەتەوە بە هەودا بەنێ | بەملاو بەولادا هەروا مل ئەنێ |
| من وامئەزانی کە دڵ پیر ئەبێ | ئەگەڕێتەوە لای من ژیر ئەبێ |
| کەچی ناسرەوێ سا قوربان تیرێ! | زۆر سەرەڕۆیە ئامان زنجیرێ |
| تاوتاو توڕڕەی تای پیشاندە تار تار | لووتی زۆر بەرزە بۆی بکە بە مەهار |
1943/09/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|