کۆمەڵەی حەمد و سوپاس
Appearance
| ئیختیساسی زاتی فەردە، کۆمەڵەی حەمد و سوپاس | پێی عەتا کردووین عەزیزم نیعمەتێکی بێ قیاس |
| ئەرز و ئاوی زۆری پێ داوین هەتا شوکری بکەین | نەک سەری عاسیگەری بەرزۆ بکەین وەک خوانەناس |
| غیرەتت بێ، مەسنەدت تۆزێ تەرەققی پێ بدە | کوردە ئامان! قەت مەبە ڕازی بە توونچی یا کەناس |
| کورد و خاکی کوردسانە دایک و کۆرپەی شیرەخۆر | کۆرپە هەرگیز قەت لە داک و بابی خۆی ناکا هەراس |
| دوێ لە خەوما هاتفێ زۆر وازیحی فەرموو بە کورد | بۆچ وەها بێدەنگ و ماتن ئەی گورۆهی خواشناس!؟ |
| تا بە کەی ئەم جەهل و فەرقە؟ تا بە کەی بەزمی نیفاق!؟ | تا بە کەی بێ قەدر و عیزز و، تا بە کەی بوون بێئەساس!؟ |
| بێ نەتیجەس ئاهـ و ناڵەی قانعی سەوداسەرم | چونکە شێخ فەوتانی عەقڵی میللەتی ڕووت و کەساس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|