کۆشکی خەیاڵ
Appearance
ژیان، چەندەها ڕۆژ و مانگ و ساڵ | دروستم ئەکرد کۆشک بە خەیاڵ |
کەوا هەر ئەبێت ڕۆژێ بتبینم | کەم کا فرمێسکی چاوی بێتینم |
چاو لە بەرامبەر بۆ چاو بڕوانێ | لەشیش لەرزەی بێ و لەرە نەتوانێ |
دڵیش کوتەی بێت بە سکاڵاوە | دەروونیش قرچەی هەر لە پەناوە |
جگەر و هەناو دابخورپێنێت | تا خۆشەویستی پەرە بسێنێت |
بێجگە لەوانە پرچی قەترانیت | ڕوومەتی سووری سێوی یەزدانیت |
لێوی شیرینی ئاڵی هەنگوێنیت | چاوی خوماری پڕ لە ئەفسوونیت |
هەر یەک بە جۆرێ ئازارم بدەن | ڕەحەتی و خۆشیی هەناوم ببەن |
بەڵام داخەکەم ئەمە خەیاڵە | چونکە تۆ دووری و وتەم بەتاڵە |
بەڵام ئاواتم هەتا دوای ژیان | بینینی تۆیە ئەی ڕۆحی ڕەوان |
کەچی ئێستاکە خەیاڵ بە خەڵات | «ژیان» دێنێتە بەر دەستی «ئاوات» |
بۆ ئەوەی کەوا هۆش هەر بڵاو بێ | ناوی تۆ لەجێی وێرد و سڵاو بێ |
بەڵام بە خەیاڵ پشتم نابەستم | ئەبێ بێوچان ناچار خۆم هەستم |
گەر لەپێناوتا پارچەم بوو بە دوو | ئەبێت بتبینم وەک جاری پێشوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|