کڵاوی سەر دڕاوی خۆم بە تاجی پادشا نادەم
Appearance
کڵاوی سەر دڕاوی خۆم بە تاجی پادشا نادەم | کەلاوەی دووکەڵاوی خۆم بە قەسر و گەنجی شا نادەم |
پڵاوی سەر بە کشمیشی فەقیری یەعنی ئاسایش | خودا بیدا لەمەولا ڕوو بە ترشی و شۆربا نادەم |
کە لاوی خۆم بە دەستی خۆی گوڵاوم لێ بپڕژێنێ | ئیتر حاشا وە کەللا دەس لە داوێنی سەبا نادەم |
بە خوێنی جیفە بەرگی زاهیدی ئالوودە کەم شێتم | بە تەوفیقی خودا دینم بە دوو نان و عەبا نادەم |
کلیلی سابیری قاپی هەموو مەقسوودێ هەڵدەگرێ | بیحەمدیللا بە دەس گرتوومە ڕەنجی خۆم بە با نادەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|