کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک
Appearance
| کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک | مێرد بێزار ئەکا شەو بە نووکە نووک |
| هانام بە تۆیە خوای دەستگیر | نەمکەی بە بووک و بکەومە دەست پیر |
| پیری پەک ئەخا و «بەستن» بیانووە | ئەمە چیرۆکی دەوری کوانووە |
| کۆڵە نانی بۆ بەستوو بانگ ئەکەن | لای گولە نانێ بیسمیللا مەکەن |
| گڕوگاڵ لێمان کەوتۆتە دوان | گورگ پیر بوو دەبێ بە حەچەی سەگان |
| بەفر و هەڵەکۆک بەحەسرەتەوە | برجی پیرێژن نزیک کەوتەوە |
| مەعاشەکەمان بەشی دۆڕانە | بە دوو جەژنانە و سێ پاش تێلانە |
| ئەعشار و ئەغنام وشکاییان هات | وردە مەئمووران هەموو بوە بە لات |
| گەرای کوللەمان بۆ بژیێتەوە | ئەمجا پێکوڕە ئەبووژێتەوە |
| کە مەشکەدڕە نەتەوەی بڕا | مەشکەی مەزبەتەی تەنزیلات دڕا |
| لاپوورە بە داو داهاتۆتە ناو | خورماڵی گێژ بوون وەک ماسی سەر ئاو |
| بەمانە خەڵکم لێ تەوەللا بوو | مەلا مەلا بوو بوار ئەولا بوو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 394
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|