کچە کوردێکم زەریف و هوشیار
Appearance
| کچە کوردێکم زەریف و هوشیار | بۆ کزی هۆزم، دڵسۆز و غەمخوار |
| بۆ ژینی کوردی گیروەدەی هەژار | دنیام لێبۆتە شەوی تیرەو تار |
| ئارامم نییە ناگرم قەرار | |
| تاوێ لە داخی کوردی بەجێ ماو | دەمێ لە حەسرەت لاوانی شێواو |
| بۆ حاڵی ژینی تاڵی وەک زووخاو | ئازاری قەبرم هاتۆتە بەرچاو |
| دڵ مەینەت بارە دەروون پڕ جەخار | |
| حەیفە کە کچ و بە کچ ناسراوم | لە تان و پۆی کوڕ جیاواز کراوم |
| بۆ خزمەتکردن بێبەش کراوم | سەر دانێم لە ڕێی قەومی فەوتاوم |
| نەقدی جانیشم بکەم فیداکار | |
| ئەوەی، کە کورو گەنج و بەکارە | بۆ خزمەتکردن دەسەڵاتدارە |
| بۆ شکستێنێ وا گرفتارە | خزمەتی هۆزی لەلا بێگارە |
| دەمی بەستراوە نایەتە گوفتار | |
| کۆششی خەڵکی لەبەر چاوانە | ئەزانی هەوڵیان کە بێ سامانە |
| لەسەریان نییە دەستی بێگانە | بۆیە وڵاتیان ئەڵێی جینانە |
| وەنەوزی غەفڵەت نادا لە ڕووی کار | |
| تکایە برای لاو، چاک و جوان | قۆڵی لێهەڵکەن وا بێنە مەیدان |
| بە دڵ تێکۆشن، ئازا بێووچان | بەڵکوو بچینە ڕیزی میللەتان |
| سەربەخۆ بژین نەبین دەستەوخوار | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|