کچانی پێنجوێن مەغدوورن یەکسەر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کچانی پێنجوێن مەغدوورن یەکسەر  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
کچانی پێنجوێن مەغدوورن یەکسەر لە خاکی عێراق دەرکراونە دەر
بێ مەکتەب ئەژین وەحشی و بێ هونەر لە هەردوو دنیا وێڵ و بێ خەبەر
***
لوتفی مەعاریف بۆ دێهات و شار ئەبارێ هەر وەک بارانی بەهار
کوڕ و کچ پۆل پۆل وا بوون بە گوڵزار هەر ئێمەی نەگرت داخم هەزار جار
***
ئەگەر ناحییەی لیوای عێراقین بۆ لە مەکتەبا تەفریق و تاقین
کوڕمان پێگەیی کچمان هەرباقین لەم خسووسەوە ساحێب مەراقین
***
ئەگەرچی خۆمان خەومان شیرینە لێفەی بێهۆشی لە سەرمان چینە
نازانین مەکتەب واسیتەی ژینە مەعاریف بۆ چی لێمان بە قینە؟
***
مەعلوومە عالەم زۆری نووستووە هەندێکی تری ئەڵێن مردووە
خەبەرێک نەبێ بەم زووبەزووە لە خەو هەڵناسین لەدەس دەرچووە
***
هیوامان ئەگەر حاجی و ئەعزا بێ ئەگەر تۆزێ بێ ئەویشمان نابێ
ئەو هەر پارەکەی بە دووانە زابێ ئیتر با هەژار غەرقی دەریا بێ
***
لە ئیجباریا بە یادمان ئەکەن لە ئیستهلاکا بەربادمان ئەکەن
تووشی هاوار و فریادمان ئەکەن بۆ لە مەکتەبا ناشادمان ئەکەن
***
منیش بەتاڵ و بێ ئیش و کارم یا کەللەم ڕەقە وەیا بێ عارم
هەموو کەس بێ خەم هەر من خەمبارم نە وەکیلی عام نە ئەعزای شارم
***
موفتی خەیاڵت پەرتە و بێهۆشی یا خەو ئەبینی یاخود سەرخۆشی
نە ساقی مەجلیس نە بادەنۆشی بۆ چی بەتەنها وا دڵ بە جۆشی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse