کچ
Appearance
کوڕ بەبێ شک هەوری تاڵە هەر وەکوو پەروینە کچ | کوڕ وەکوو خاشاک و خارە سوسەن و نەسرینە کچ |
بۆ نەخۆشی دەردی عوششاق دوکتوری شافی کچە | کوڕ وەکوو هەنگی دڕندە شانەیی هەنگوێنە کچ |
خوێن ڕژانن مەیل ئەکەی فەرموو وەرە سەر سەیری کوڕ | دڵ بە ڕەحم و لاشە نەرم ونازک و ڕەنگینە کچ |
کچ کە کەوتە ڕاوە کوڕ ئاسانە کوڕ گرتن لەلای | بازی تەڕلان و تەوار و واشە و شاهینە کچ |
کوڕ کە زۆر چاک هەڵکەوێ فەرهادە یا مەجنوونی شێت | کچ لە پەردەی عیسمەتا لەیلایە یا شیرینە کچ |
گەر حەوا نەبوایە ئێستەش ئادەمی بوو بێ وەجاخ | بۆ زیادی ئادەمیزاد مایەیی تەئمینە کچ |
هەر کەسێ مەیل و خەیاڵی حیفزی ئیسلامی بکا | بۆ بەخێوی باخی ئیمان هەر وەکوو پەرژینە کچ |
کچ کە وەختێ کوڕ ئەبینێ قانعی پەیدا ئەکا | جا کەوا بوو کوڕ بە هیچ و قابلی تەحسینە کچ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|