کوێخایی بە دەست کەسێ نادرێ
Appearance
| کوێخایی بە دەست کەسێ نادرێ | هەمیشە دەستی لە دەست هەڵبڕێ |
| کاربەدەست ئەگەر لە تۆ بترسێ | دیارە ناڕاستە، خوا لێی ئەپرسێ |
| خۆ بێت و کەسێ کردەوەی ڕاست بێ | لە کەس ناترسێ سەدجار بازخواست بێ |
| بەدبین و خودبین هەر دووک ناسزان | لای خوا و بەندە شایستەی جەزان |
| پێخاوس بەو نەک پێڵاوت تەنگ بێ | بێ ژن بەو نەوەک لە ماڵتا جەنگ بێ |
| قەرز مەکە هەرچەند وادەت مەحشەر بێ | درۆ مەکە با تیغت لەسەر بێ |
| کە هەوات بەرز بێ سەرت شۆڕ ئەبێ | جوانووی بێ لغاو هەروا تۆڕ ئەبێ |
| دنیا لە بارێ نابرێتە سەر | زستان هەتاو و بە هاوین سێبەر |
| هەوڵ نەدەی، ڕوانیت وا لێبوویتەوە | ئەبێ بیچێنی تا بیدروویتەوە |
| چاوت لەوە بێ تۆ بیدەی بە خەڵک | نەوەک چاولەبەر، بێ ئەرک و بێ کەڵک |
| کە بە سەردڕی خۆت ناڕازی بی | ئەبێ بۆ قەرزی خەڵک لای قازی بی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 748
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|