کوڕ ئەبێ چۆن بێ؟!

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کوڕ ئەبێ چۆن بێ؟!  (1954) 
by قانع
کوڕ ئەبێ جێگەی شاخ و بن بەرد بێ ڕەنگ زەرد و زایف هەناسە سەرد بێ
خەمبار و پەشێو سەرسام و بێ ڕەنگ بێ کەیف و دەماخ وەک نەقشی ڕوی سەنگ
وەک پڵنگ چابک، وریا وەک ڕەشمار بە زاهیر سەرکز وەک مەردە موردار
مردن و ژیان لە لای یەکسان بێ بۆ بە جێماوی پیشەی گریان بێ
زۆر چاک تێکۆشێت بۆ بەرزی هۆزی خۆ بکات بە قوربان بۆ خاکی کۆزی
هەتا ئەتوانێ دەس هەژار بگرێ سارد نەبێتەوە هەتاکوو ئەمرێ
جەنگ لابا لە ناو برادەرانی ئاشتی خاتە بەین کەس و کارانی
هێندە تێکۆشێت چاک خوێندەوار بێ لە ڕێی ئازادی زرنگ و هۆشیار بێ
وڵات نەفرۆشێ ببێ بە جاسوس پارە وەرنەگرێ لە باتی نامووس
خۆی پڵاو نەخوا و برای نانی جۆ فاسۆن نەپۆشێ و براکەی پەڕۆ
خەمی تێکەڵاو خەمی یاران بێ پڵنگی نەبەز لە ڕووی مەیدان بێ
ژیانی گەلی نەدا بە پارە لەسەر حەق بڕوا بۆ ژێر قەتارە
زیندان لە لایا باخ و بێستان بێ بەرزی یا نزمی لەلای یەکسان بێ
ئەوسا پێی ئەڵێم، کوڕی جوانە شێری بێچوە شێر، بێشەی نیشتمانە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse