کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە
Appearance
| کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە | هەر ئەو کەژ و کێو، هەر ئەو شاخەیە |
| لە گوڵ و بولبول لە پڵنگ و لە شێر | پێ ئەگەیەنێ، ئازا وەک دلێر |
| یەکێ وەک بابان، یا وەک ئاردەڵان | وەکیلی میللەت یانێ کەریم خان |
| میری لوڕستان، بەگزادەی کەڵوڕ | فازیلی کوردی، هەر وەک دانەی دوڕ |
| سمکۆ و ساداتی نەهریە و شەمزین | لە غیرەت ئەوان هەزار ئافەرین |
| هەرکی و کاڵەمۆ، مامش و زەڕزا | موکری و دیبوکری تا کوردی زازا |
| هۆزی گەورک و بەگزادەی بانە | خانانی سەقز لە ئاردەڵانە |
| لە کۆن و تازە بەگی مەریوان | ئاغای کۆماسی، سانی هەورامان |
| جوانڕۆ و لهۆن، هەتا ئیناخی | مەنمی و باجەڵان هۆزی گەڵباخی |
| ئاغای دزەیی، میری شەقڵاوە | جاف و هەمەوەند، خانی شیراوە |
| شێخ بزەینی و شوان، شێخی تاڵەبان | شێخانی ئیرشاد، یانێ کەسنەزان |
| پیری تەوێڵە و شێخی بیارە | با منیش نەڵێم، لە عام دیارە |
| شێخی بەرزنجە، ساداتی کیرام | گشت کێ کوڕی کێ؟ نەوەی نێک نام |
| میری میراودەل، بەگزادەی پشدەر | ئاغایانی کۆ، شێری پڕ هونەر |
| عەشرەتی بڵباس، هۆزانی ئەڵوەند | پارچەی نەوڕۆڵی، لاوانی پەسەند |
| سوور سوور و گەشکی، سنجەری نەڕان | لە ڕۆژی جەنگا، وەک شێر ئەینەڕان |
| زەنگەنە و شیلانە، کاکەیی و گۆڕان | داسنی و فەیلی یا هۆزی سۆران |
| قەڵەوزی و شێخان، شێخی جەباری | تاو گۆزی و مەلکەڕ، شێری دیاری |
| گەورک و مەنگوڕ، خانی تیلەکۆ | هەوشار و سەرپێل تا والی پشت کۆ |
| میری کرماشان، یانێ ئەمیر کول | زەنگەنە و داوەند، عەشیرەتی گل |
| ئاغای شیوەکەڵ، هۆزی کافرۆش | یا میران بەگی و شێخی کۆنەپۆش |
| لەک و قەراوڵ، چنگی و وەرمزیار | یا ئاغای سوورەی تیغی جەوهەردا |
| ناوداری و یاڵان، غەوارە و باشکی | باڵەکی و وەجاخ، سوێسنی و وسینکی |
| یاجافە ڕەشکە و کەڵوێ و ناوکۆیی | بنچینەی کوردان، هۆزی مامۆیی |
| جەلالی و زەڕار، بێسەری و چوچان | گێژ وجەباری، مەنتیقەی بارزان |
| بەرازی و سووسوو و هۆزی قەڵخانی | میری میرە جاف، بەگی شیروانی |
| تیرە و ڕەگەزی، کوردی کوردستان | ئەوەندە نایەنە بەیان |
| من چیم نووسیوە، هەزاریەک نابێ | توولی نادەمێ، ئیتر کۆتابێ |
| بەڵام لە مێژووی هۆزی کوردەکان | کە ناوم ناوە سروەی بەر بەیان |
| تەواو نووسیومن لە چاپی ئەدەم | بە عەولی خوا پێش چاوی ئەخەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|