کووسی
Appearance
مەژنەوە باسی کەیومەرث و کەیان و یەزدیجوردم | بژنەوە تەئریخی باپیرت سولالەی کوردی گورد |
تۆ گەلێ بووی نیشتەیی دەشتی عێراقی لای جەنووب | دوور لەشەڕ، بێ فیتنە وو ئازادە وو سەربەست و گرد |
خێڵی کلدانی کە هاتن وەحشییانە و پڕ نیفاق | هەندێکی بۆ پێشی کووهـ و پشتی کووهـ چوو خزمی کورد |
هیچ نەبوو بوون سەرفرۆیی ئێرانییان، مان سەربەخۆ | پاڵەوانیان پێ وتن بەزوانی خۆیان یەعنی گورد |
بۆ ئەرارات هێندێکی چوو لورد هەو تەسلیمی بوو | لورد بە گیان وت بەمان بەزوانی خۆیان یەعنی کورد |
تێکەڵی هتتیت و فارس لورد بووە فەرقی زوان | یا نەخۆ یەکبوو زوانی کووسیی باپیری کورد |
چەن عەتیقەی پێشی کلدانی لەجێی تۆ کەوتە دەر | ئەی ئەسیری دیارە زۆر سەرکەوتووە زوو خێڵی کورد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|