کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران
Appearance
| کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران | دەم کە قۆریە سوور سوبح و ئێواران |
| پێت خۆشە گیزەی سەماوەر شەوان | گەڕەک بە گەڕەک بڕوا تا کەیوان |
| هەر چاییت بێ گوێ مەدە بە نان | |
| کەسبی سالێکت چوار پێنج دینارە | یا کریێ جووتە یا پارەی دارە |
| یا عەمەلەی هەرد یا هی ناو شارە | دەخیلە مەڵێ چارم ناچارە |
| مەیدە بە شەکر شێتی ماڵ وێران | |
| کوردە کوڕەکەت کە بێ کەوایە | ژنەکەت ڕووتە و ئەڵێی دەعبایە |
| گەوڕەکەت چۆڵە و بێ گا و مانگایە | سوێنت بۆ ئەخۆم کە خەتای چایە |
| دەک ئاگرت تێ چێ سەر تا بەدامان | |
| شەق لە نان و بەرگ هەڵدە لە پێڵاو | خوا نەیژیەنێ مریشکی کوڵاو |
| ئای چەندە خۆشە دەرەلنگ دڕاو | بەڵام بەو شەرتە دەم بکەی زەرداو |
| لە خوام گەرەکە بیکەی بە سندان | |
| باو باپیرت پیاوی خوا بوون | سەد ئەوەندەی تۆ خاوەن دەزگا بوون |
| دایم خزمەتکار دەستەی گەدا بوون | بۆیە وا سەربەرز دین و دنیا بوون |
| نەبوو لەماڵیان قۆری و شەکردان | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|