کوردی ڕەوان
Appearance
| سبەینێ بوو، لە خەو هەستام کە ڕوانیم بەفرە باریوە | سلێمانی ئەڵێی بەلقیسە، تارای زیوی پۆشێوە |
| دەمێک بوو چاوەڕێی بەفرێکی وابووم، مژدە بێ! باری | سەرم بەفرە کەچی هێشتا شەڕەتۆپەڵمە بۆ یاری! |
| لە بیرمە شیرە بەفرینەم ئەکرد، سواری ئەبووم بێ زین | نسێ بوو جێگەکەی ئەیبەست، ئەما تاکو دەمی هاوین |
| بە بەرگی سپیەوە چەند شۆخە شاخی گۆیژە بیبینە | لە ڕەنگی ئاسمان دولبەرترە، ئەو سپیە، ئەم شینە |
| ئەڵێن بەرگی فریشتەی ئاسمانیش سپیە وەک بەفرە | فریشتەی ئێمە باڵایە، بەڵام ئاخ بۆچ ئەخۆین تەفرە؟! |
| هەموو پێچەکلووی بەفرێک فریشتەی خوای لەگەڵدایە | فریشتە کەوتە ناومان، بۆیە وا ئاشووب و هەڵڵایە |
| ئەوا ساماڵی کرد، ڕۆژ کەوتە سەر شاخی گڵەزەردە | بە سەر ئەو بەفرەدا تیشکی هەتاو ئەڵماسی خوا کردە |
| بە سەر گۆنای سپیدا خشڵی زێڕینە بریسکەی دێ | پەری سەر کێوی قافیش هێندە پرچی زەردی خۆی لێ دێ |
| لەسەر سەربان بەفر توێژاڵی بەست، وێنەی چۆڕی شیرە | قەتارەی سەر لق و پۆپی درەختان چەندە دڵگیرە |
| چلوورەی گوێسەوانە، پڵپڵەی زیوی کچە کوردە | سەهۆڵ ئاوێنەیە، لێکدانەوەی ئەم دوو شتە وردە |
| کە پیرێژن سەرو پۆیلەی بە شینی چلە تێک ئاڵا | بەهاریەت، داری پیر ئەژێتەوە دێتە قەد و باڵا |
1932
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|