کوردینە وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کوردینە وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین  (1952) 
by فایق زێوەر
کوردینە! وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین بۆ عیلم و ئەدەب گورج و لە ڕێگەی سەفەرا بین
بۆ ئەم وەتەنەش هەر لە فیدای ڕۆح و سەرا بین مەشغووڵی عەمەل، تالیبی ئەخلاق و برا بین
چەند خۆشە لە خاکی وەتەنا نوور و چرا بین
ئەم ڕۆژە وەتەن ناڵەیی بۆ ئێمەیە یاران! هاواری وەهایە کە بکەین سەبقەتی جاران
کەمتر نییە ئەولادی لە کەس، شاری لە شاران ئەمما سەد ئەسەف نایەتە گوێ گریەو و زاران
تاکەی لە تەوەلای وەتەنی وەک کوچەرا بین
مەعلوومە زەمان پیاوی کەر و ئەحمەقی ناوێ ئەم عەسرە نەفام و هەزەل و سەر ڕەقی ناوێ
هەمسایە و ئەربابی عیلم ناحەقی ناوێ ئەقوامی زەکی ڕۆژی خراپ و شەقی ناوێ
نۆبەی هونەرە با لە غەمی ڕێ گوزەرا بین
ئەم عەسرە زەمانێکە تەقەددوم غەمی عامە هەر وەلوەلەیی عیلمە کە ئوممێدی تەمامە
جاهیل نییەتی مەلجەئو، پابەند و غولامە ئەو قەومە کەریمە بەتەمای ئیش و کەرامە
ئەم دەورە لەبەر چی لە شەری بێ سەمەرا بین
ئوممێدی دڵم هەر وەتەن و لاوی وڵاتە ئەو لاوە کە غایە و ئەمەڵی بەرزیی حەیاتە
ئەی کوردە وەرە نۆبەیی تەرفیع و نەجاتە عالەم هەنجوو نجەشغووڵ و لە ئیشا؟ شونجاتە
ئێمەش لە جەهل دا شەو و ڕۆژ مەست و خەرابین

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse