کوردینە ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کوردینە ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309194کوردینە ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
کوردینە! ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە لەو نیعمەتەی کە بۆ مە ستالینە حامییە
دەستی وەدەس مە داوە، کە چیدی لەدەس نەچین بانگمان دەکا کە ئێرە، جێگەی ئیتمینانییە
ئەو میللەتە ڕەشیدە کە یۆڵداشی وای هەبێ بۆ قەلع و قەمعی هەرچی ئورووپایە، کافییە
کوردینە! موژدە لێوە، کە چیدی زەلیل نەبن میر جەعفەریش بە ئەمری وی، بۆ ئێمە هادییە
ئوستادی وا مەزن دەبێ شاگردی وای هەبێ تەئسیری دەرس و مەشقی وییە هێندە چاکییە
جومهووری سۆڤیەتی بەدەنێکە سەلیم و ساغ مۆسکۆی سەرە، ئەمیری لە باکۆیە چاوییە
ئەو یەکیەتی و موحەببەتی نێو ئەفسەرانی وان سوێندی دەخۆی کە پاک برای دایک و بابییە
بۆ شارەزایی ڕێگەیی حەق ڕەهبەری یەکن بۆ دەفعی دوژمنی وەتەن هەریەک فیدایییە
هەر کامەکی دەبینی، دەڵێی چاکیان ئەوە دوور بن لە چاوەزارێ، ئەوەش بەختی کوردییە
هەر کەس دەپرسی «کاکە! چلۆنن لە جێگەتان» خۆشبەخت و شاد و دڵخۆش و مەمنوون و ڕازییە
وا چاکە بۆ مە هەر چی بڵێن بەقسەیان بکەین هەرکەس وەدووی ئەوان کەوێ بێشک نەجاتییە
مەئیووس و زیزە شاعیر و نەوزانی قەدری وی وەک شێرەکی لە جەنگەڵی قەفقازێ یاغییە
بەیداغی سوورە ئەوڕۆکە چاوسوور و پشتیوان کەروێشکە شێر لەکن مە، هەڵۆ وەک مراوییە
ڕووسوورە هەرکەسێ کە قزڵ ئۆردووە پەنای بۆ مە ئەوە بەسە کە پەنای دیکەمان نییە
قوربانی پێشەوایەکی وا بۆ نەبێ حەسەن؟ ڕەفتاری چاکی وانە بە ئەمر و قسەی وییە
تەبریکی فەتحی تازە، دۆعای خێری بۆ دەکەم بۆ ئەو ڕەفیقە گەورە کە وا بۆمە حامییە
بۆ چی زمانی دایکی لە ئێمە مەنع کرا؟ ئەو هێندە، زوڵم و زەحمەت و فەرق و جوداییە
یا دەرکراوی مەوتەنە، یا حەبسی بێ گوناهـ کوردێکی مەزن و عاقڵ و مەردی حیسابییە
هەر ماڵە کوردەکی کە دەچووی، دەتدی شیوەنە ئەوڕۆکە هەر دێیەک کە دەچی سەیر و شایییە
چەن خۆشە کوردەکان! کە دەبینم بە جلکی خۆو پشتێند و پێچ و پەستەک و چۆغە و سۆرانییە
ئەوجارەکەش نەمردم و دیتم بە پڕچەکی شیر و دەمانچە، خەنجەر و بوڕنووی نیزامییە
قوربانو بم، وەرن ببنە دۆستی یەکتری زۆر عەیبە ڕێگری و دزی، کارێکی چا نییە
خەڵکی دی دڵخۆشن بە جێگە و مەوتەنی خۆیان بۆ چی ئەمە نەخۆینەوە لەو چۆم و کانییە؟
هێندێکی بۆ عەراق و بۆ سمنان و دامەغان دەستێکی بۆ شیراز، کە جێی شێخی سەعدییە
دەکرانە دیل و بوونە ئەسیری لەنێو عەجەم هەورامی، سابڵاغی و ئێلی جەلالییە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse