کوردستانە بێشەڵانی شێرەکەی مەیدانمە
Appearance
| کوردستانە بێشەڵانی شێرەکەی مەیدانمە | خاک و بادی نیشتمانە بێشکەی لاوانمە |
| کوردسانە مەکتەبی ویژدان و هەم عیرفانمە | دڕک و داڵی کوردسانە سۆسەن و ڕێحانمە |
| گەرمەسیری کوردسانە شەربەت و فنجانمە | |
| کێو و کوێستانی وڵاتی کوردسانە جەننەتم | خاکی خاوەن ڕزقی کوردە دایکی پڕ شەفەققەتم |
| ئاوی سارد و نانی زۆر و نیعمەتی بێ زەحمەتم | کەی وەکوو خەڵقی لە خاکی خەلقەدا پڕ مەینەتم؟ |
| هەر ئەڵێم ئاوا بێ یاڕەب جەننەتولعەدنانمە | |
| قەسری فیردەوسی بەرینە باخی هەنجیر و هەنار | خاوەنی حەوز و حەیات و مەڕمەڕ و جۆگە و چنار |
| کەوسەرم جۆگەی دەڵینە یا بناری سەرچنار | چەمچەماڵ و بازیانم مەسکەنی شیرین سوار |
| بێ تەماشای شارەزوور کە چاڵی دەخڵ و دانمە | |
| «فەخری ڕازی» بی بەبێ کەس حورمەت و قەدرت نییە | سەد کروورت بێ کە خۆت ماقووڵ نەبی سوودی چییە؟ |
| موڵکی بێ خاوەن عەزیزم هەر وەکوو داری بییە | با کەوانیش خۆش بپێکێ موزتەری لوێی ژییە |
| کوا پیاوێ تێبگا لەم شێعرە بێ مەعنانمە؟ | |
| قانعم ئەسپی خەیاڵم چەندێ تر سەرگەرم ئەبێ | مشتەری ئەشعارەکانم قەڕنێ تر بێ شەرم ئەبێ |
| ئەی ئەسەف هەر تاکوو بەردی ڕەق تەواوی نەرم ئەبێ | چەند هەژاری دڵ خەیاڵی داخڵی سەر تەرم ئەبێ |
| من ئەبێ چی بکەم کە ئێستە ئارەزووی مەیدانمە؟ | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|