کوردستانی من

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کوردستانی من  (1966) 
by عوسمان عوزێری
ئەی جێی ئازادخواهیی کوردان نیشتمانی نەوەی گوردان
تۆی کە کوردستانی منی جیگەی کوردانی مەزنی
باو و باپیر و ئەژدادمان لەگەڵ تۆ بوون ماوەی ژیان
خوێنیان لەسەر تۆ ڕژاوە هەناو و مێشکیان پژاوە
هەر بۆ بەرزی و سەربەستیی تۆ جێگایان بوو بە هەرد و کۆ
ئەو گشت گوڵ و گوڵاڵانە کەوا ڕەنگیان سوور و جوانە
شێوەی خوێناوی ئەوانە کە بووەتە ئەو گوڵانە
یاخود سەیری ڕەنگی ئاسۆ کە خۆر لێی هەڵدێ لەسەرخۆ
پەمەیییە و جوان و دڵگیر ڕائەکێشێ ئارەزوو و بیر
تا هەرکەسێ بە توانای خۆی پیا بڵێ هەرچی هات بۆی
یان سەر لووتکەی چیای بەفرین هەروەکوو سەرپۆشی زیوین
لەسەر تەوقەسەری چیا چاو ئەهێنێتە ماخۆلیا
دیمەنیشی هەمەڕەنگە ئاوازی ... جۆرەها ڕەنگە
دەنگی پۆڕ ئەلێ کناچە خۆشترێکە لە کەمانچە
کەویش هەروا بە قاسپەی خۆش دنیا هەموو دێنێتە جۆش
دەنگی گەرووی شمشاڵی شوان مێگەل ئەهێنێتە زمان
ئاوی تاڤگە بەوێنەی زیو ئەڕژێتە ناو دۆڵی نەویو
یان بۆ ناو چەم دێتە خوارێ وەکوو زیو بێ کە ببارێ
ئینجا بەڕوو، مازوو، چنار تووتڕکی چەم، شنگی کەنار
دەوەن لە قەدپاڵی چیا گوڵاڵەزەردەی ناو گیا
گۆیژ و هەرمێ و سێوی سوور نێرگس و وەنەوشە و چنوور
بەری سووری دار بەڵاڵووک دڕک و گەڵای سەوزی خڕنووک
لەنجەی لقوپۆپی دار کەوت بەربوونەوەی کۆمەڵە جەوت
بەلەک لەگەڵ دڕکی زەردا گوڵاڵەی سوور لەبن بەردا
کەرتەشی و پرچی هەڵاڵوک بەرگی زبری سەلکە پیشۆک
دڕکی کنگر و نێرکەهاز تامی خۆشی لاسکە چاوباز
ئاسک و چێرکی ناو پاوەن مەڕەکێوی بەبێ خاوەن
نەک دڵێ، سەد دڵ سەرسامە نازانێ جوانی لای کامە!
ئینجا وەرە سەیری دێهات دڵت پڕ ئەکا لە خەبات
کاتی ماووزای بەهارە دوو بێریی ڕانی ئێوارە
باڕەی بەرخ و کار و بزن هاواری شوان لە دەستی ژن
هەتاکوو کاتی تەواوبوون کار و بەرخە و بەیەکا چوون
ئینجا دەستەی ژن و کیژان مەنجەڵە شیر لەسەر سەرشان
هەموو دێنەوە بەرەو ماڵ بە گۆرانی و زڕەی خرخاڵ
ئەمەی کە باسم کرد هەموو تۆزێ وەسفی کوردستان بوو
ئەگەر هەموو باس کەم تەواو چی تیا هەیە بێتە بەر چاو
بە ملیۆنەها ڕووی دەفتەر دوایی پێ ناهێنێ نووسەر
جا لەبەر ئەوە گشت گیانم هەتا دوا کاتی ژیانم
قوربانییە بۆ نیشتمان نیشتمانی هەموو کوردان
ئەیپەرستم تا دوا تینم ئەوە، هێزی گشت بینینم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse