کفنمە ئەم مێزەرە
Appearance
سەبر و ئارامم نەماوە، تەنگ و تاریکە دڵم | ئەم لەشەم پووکە وەکو، کا سووکە مەڕوانە زلم |
بیری خاک و گەل، کەس و کۆمەڵ وەها کەوتۆتە سەر | ڕاستیی باوەڕ بکە ئامادەیی شیرە ملم |
هەر کە بیستم ئەو سەرۆکانە بەناهەق بوون شەهید | تووشی ڕۆماتیزمە بووم ئەی ڕۆڵە ئێستا وا شەلم |
کفنمە ئەم مێزەرەی وەک لنگەدەستاڕە و زلە | پەتمە بۆ هەڵواسرانم هەرکە مردم، کەلپەلم |
خۆم بەزیندوو ڕۆح لەبەر نازانم ئەی لاوی عەزیز | وا دەزانم بۆ تۆ کوژراوم لە ڕێگەت پەل پەلم |
گەر بەئاگر بمسوتێنن کوردم و کوردم دەوێ | کوشتیی خاکی پاکمم، قوربانی خزمانی گەلم |
ئەی ئەسیری خاکی پاکت پێت دەڵێ خوێنت بڕێژ | دا ببێتە لالە وو ڕەعنا وو نەسرین و گوڵم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|