کرووزانەوە بۆ هەژار
Appearance
هەژار ڕەببی نەجاتت بێ لە ئەم حاڵەی پەرێشانت | غەنی تۆش بێرە سەر باری سەخا دەستم بە دامانت |
خوا ئەو چاوە هەر ڕوون کا تەماشای حاڵی بێ دەس کا | ڕەزیل ڕەببی بە تیری چاوی خۆت بێ نووکی موژگانت |
براکەم باو و باپیرت هەموو مردن ئەتۆش ئەمریت | کە تۆش مردی بە تۆ چی زێڕ و دوڕ و مەرجانت |
تەماشای حاڵەتی خۆت کە ئەبێ حاڵت چە ناخۆش بێ؟ | لەکاتی غەرغەرە سینەت کە ڕۆحت دێتە لێوانت |
دەسا یادێ لە حاتەم کە چە ناوێکی لە شوێن جێما؟ | کە تۆ دنیا وەها بگری مەگەر مەرگ بێتە میوانت! |
مەنازە قەت بە فرعەونی ئەمە میسرێکی زۆر کۆنە | کە ئەمڕۆ هاتە ژێر حوکمت ئەبینی داد و دیوانت |
کە تۆ قانع بەدەم هیچت نەهێشتۆ خۆت بە چاک دانا | ئەگەر ئەربابی دنیا بی چلۆنی تۆ و ئیمانت؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|