کرمانجی و لاری
Appearance
| ئەی ڕۆڵە بزانە لە ڕەگی میللەتی ئاری | دووجۆرە زوانت هەیە، کرمانجی و لاری |
| پیتی پێ و چیم و ژێ و ڤێ و گاڤە لە دەمتا | گۆوایە ئەمە تێبگە گەر ژیر و بەکاری |
| چەن پیتێکی سامی هەیە نایێتە زوانت | پیتانی ئەتوش هەر کە وتم نایێتە زاری |
| هۆشت هەبێ تێبینی ئەکەی تێ ئەگەی ئینجا | سامی نییە ئاری ڕەگەزی کوردی دیاری |
| تۆرانی ئەگەر چی هەموو پیتانی تۆ ئێژن | نابینی وتەت گەر تۆ وتنیان بژماری |
| دیارە لە ئەوانیش نی لە هەرچی گەلی ئاری | تێنۆڕی پڕە پیت و وتەی تۆ لە گۆڤاری |
| نیشتمانی هەرە کۆنەی باوەی هەرە گەورەت | جێی پوختییە ئێستاکە هەرات جێگە هەواری |
| جێ باری دوایی گەلی کرمانجییە کرمان | لارش بووە دوا کۆچی ئەتو ڕۆڵەیی لاری |
| وینەی وتەی ئاری ئەسیری تێگەیشتوو | پشتێکی وەها و هۆشت هەبێ بۆچی هەژاری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|