کردەی زەمانە بردەیی لاوچاکی تیا نییە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
کردەی زەمانە بردەیی لاوچاکی تیا نییە  (1952) 
by فایق زێوەر
کردەی زەمانە بردەیی لاوچاکی تیا نییە دوون پەروەرێکە ڕاست و ڕەوانی لەوا نییە
وەک پایەبەرزی ئێستە بەنووکی قەڵەم نییە ئیقباڵ و دەوڵەمەندی بەڕەنج و دوعا نییە
کاکە بەنان و خوانی زەمان دەسخەڕۆ نەبی نانێکی ئەو قڕانێ ئەکا بێ بەها نییە
وا چاکە تێک نەچیت و هەوات بەرز نەبێ برا وەختێ سەرت بخاتە سەما بێ تەما نییە
دڵ ڕاگرە خەریکی خراپە و بەدی مەبە گیان با نەبێ نموونەی ئیشت فەنا نییە
نامرێ ئەو کەسەی کە چاکەی جێهێشت لەسەر زەوی مردوو کەسێکە کردەوە و ئیشی چا نییە
پەردەی زەمانە سەیرە لە فیکر و لە سینەما وێنەی شریت و دیمەنی ناو سینەما نییە
دوێنێ ڕەزا ڕەزایی چ سووک بوو بەتاجەوە ئیمڕۆش ڕەزای چ قورسە کە دوو ڕۆژە شا نییە
ڕەنگێکی ڕشتووە فەلەک ئەمڕؤ بەعالەما ناچێتەوە چ بڵحە ڕەش و پیسی وا نییە
چاکە نەماوە عەهد و وەفا بووەتە گفتوگۆ هەرکەس ئەبینی بێنە ئەڵێ جارێ ها نییە
عالەم ئەبینی هەڵپەیەتی و پارە مۆڵ ئەکا تێربوون نەماوە، سواڵکەری ئێستە گەدا نییە
زۆرن لەوانە باخەڵی پڕ قەرز ئەکا بەڕۆژ چاو برسێتی لە چاوی ژن و پیاو جیا نییە
ئای چەند برا و برادەری گیانیت هەیە کە بووت پارەت نەبێ برادەریی و مەرحەبا نییە
هاوخوێنی خووەتە داوی وەهات بۆ ئەنێتەوە تیا دەرنەچی بزانە براتە، برا نییە
باوەر مەکە بەخزم و کەس و دۆستی دڵفڕێن تەنگانە بێتە پێشەوە خزمت لەلا نییە
تا شک بەرن بەڕاست و چەپا ماڵەکەت ئەخۆن کاتێ نەبێ لە دوور و نزیک ئاشنا نییە
باوک مناڵی خۆی بەکەری سوخرە دائەنێ ئەولادەکەش لە عاستی ئەوا بێ هەرا نییە
چاکیان ئەناسم ئەهلی زەمانە لە خیلقەتا هەر چاوەڕوانی چاکەیەکم ڕووبدا، نییە
ئەو پیاوە کوانێ دەستی سەخای عالەمی ئەگرت ئینسانی ئێستە شەرمی لە خەڵق و لە خوا نییە
هەر فیتنەیی و درۆیە لە بەینی ئەم و ئەوا دڵسۆز نەماوە سێبەری عەدل و وەفا نییە
وا چارەنووس کە ئێمەی نووساند بەناسەوە جارێ چوو چارەی لە دەسی تۆ و منا نییە
تف لەم ژیانە چونکە وەها دێ و بەسەر ئەچێ تف لەم جیهانە جێگەی عەیش و سەلما نییە
لەم چەرخی بەدڕەوشتە خودایە هەزار ئەمان ئەم ڕێیە چەوتە ڕێگەی ئەهلی هەوا نییە
فایق دەخیلە تووشی تەڵەی دەهری دوون نەبی ڕەحمی بەکەس نەکردووە، بۆ تۆش وەها نییە
چاک بە و ڕەفیقیی ئەهلی زەمانە مەکە و بڕۆ ڕۆژێکە کەس نەماوە بڵێن بێ خەتا نییە

1941/12/01
چوارتا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse