کردەیی شەیتانییە
Appearance
گەرچی خۆم شێتی زەمانم فیکرەکەم لوقمانییە | وەحشی و سەرمەست و گێژم خولقەکەم ئینسانییە |
گەر جەسەد لابەی خەیاڵم سەد ئەرەستوو پەست ئەکا | قەت لە زاهیر تێ مەفکرە سورەتم شێخانییە |
هەر بەوا بمزانیایە کاکی کوردم کەوتە ژێر | لاوی خوێن گەرمم خەریکی ئیشی ناکۆڵانییە |
مردنم چاکە عەزیزم بیژەنی خەسرەونژاد | ئێستە مەحکوومی چەپۆکی جوولەکەی کاشانییە |
ناوی قانوون و عەداڵەت هەم پڵاوی خانەقا | ئیسمی بێ جسمە سەراسەر کردەیی شەیتانییە |
چون زەمانە خۆی هەڵە و سەیارە تەبع و ئارەزووی | قانعیش گاهێ عیراقی، گاهگاهـ لوبنانییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|