کای کۆن
Appearance
| لە بیرتە شەوێک هاتیە لام | بۆ دڵنەوایی و تەسەللام |
| بە زوڵف و خاڵت سوێندت دام | کە تا دەمرم تۆ بی لە لام |
| ئەنجا لێوت لەسەر لێو نام | |
| ئێستاش لەسەر ئەو پەیمانەم | هەتا ئەمرم ئەو دێوانەم |
| گیرۆدەی ئەو زوڵفە جوانەم | سیابەختی ئەو خاڵانەم |
| تێم گەیشتووی چەند بەوەفام | |
| ژین ئەوەیە عەشقی تیا بێ | دڵ ئەوەیە بەسەودا بێ |
| سەر پڕ لە شۆری لەیلا بێ | نەک کوولەکەی پڕ لە با بێ |
| ئۆف شێتی چەند خۆشە لە لام! | |
| عەشقی پاک نوورێکی خوایە | ئیلهامی شیعری سەمایە |
| تەجەللای ڕۆحی تیادایە | وەسڵی بەهەشتی لە دوایە |
| وەتەنە بەهەشتی دنیام | |
1941/08/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|