کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە
Appearance
| کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە | ژاری دووپشکی عەربەت هەنگوینە |
| ئاو مەند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسە | ڵچ شۆڕ پەریش بێ، هەر ئێسکی قورسە |
| شەیتان پەلەی کرد بۆیە زەلیلە | ڕاوەستە و حەڵوا بێ لە بەرسیلە |
| کاربەدەست، دەستیان لە دەست هەڵبڕی | کاتێکت زانی خوا نانی بڕی |
| کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی | نابێ لە دوایی ڕۆژت ئەمین بی |
| دۆستت ئەوەتە کە ئەتگرێنێ | دوژمن ئەوەتە پێت پێئەکەنێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 355
1933/03/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|