کانی کۆی کەرەم
Appearance
| کانی کۆی کەرەم ... | کەریم و غەفوور، کانی کۆی کەرەم! |
| ئومێدم تۆبە خودایی غەففار | لەناو قەبردا بگەی بە هاوار |
| وەقتێ کە ئەمرین کۆچ ئەکەین لەپڕ | نۆ هەوارین و نۆماڵی قەبر |
| لەناو قەبردا غەریب و مەهجوور | هیچ کەس نابینین لە نزیک و دوور |
| خێرا بە ئەمرت یەکتای لامەکان | حازر لە سەرمان مەلەکەی ڕەحمان |
| جوابیان ئەدەین بە ئیزنی خوا | فەسیح و بەلیغ سەربەست و وریا |
| مەعبوودی حەقم یەزدانی تاکە | پێغەمبەری من شاهی لەولاکە |
| ئیمام قورئان، قیبلەم کەعبەیە | دینم ئیسلامە، ئیمانم هەیە |
| لێمان ڕازی بن ئامیر و مەئموور | جێمان جەننەت بێ هەر خۆتی غەفوور |
| چونکە غەریبم بێ ئەنیس و کەس | کەسی بێکەسان بە فەریادم ڕەس |
| دوعام قبوڵکە حالقی بەشەر | لەبەر خاتری سالاری مەحشەر |
| دیسان بەخاتر جەمعی ئەنبیا | هەم بۆخاتری فیرقەی ئەولیا |
| قبوڵکە دوعام ئەی بەحری علوم | الهي أنا عبدك المظلوم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|