کام دین کام ئیمان کامیان ویژدانە
Appearance
| کام دین، کام ئیمان، کامیان ویژدانە | ئاخۆ کام ئینسان ئەمەی لا جوانە |
| گەرماو شەرارەی هەتاوی بە تین | خوێنم کا بە ئاو، هێزم کا بە تین |
| هەوڵبەم بە دڵ بە درێژی ساڵ | بە سەرماو گەرما بۆ ئیدارەی ماڵ |
| بە ساڵێ بەحاڵ شتێک پەیا کەم | لە مردن کۆشێ خێزان ڕزگار کەم |
| کاتی حاسیلات، بێ شەرم و بێباک | لێم کۆ ئەبنەوە وەک داڵ بۆ سەرلاک |
| بێ عەرەق ڕشتن، یان ڕەنجی بازوو | خەرمان بەش ئەکەن، سەهل زووبەزوو |
| بەشی موڵکانەی: ئاغا، شێخ، مەلا | لە چوار بەش بێشک سێ بەشی ئەبا |
| ئینجا چی ماوە بۆ مەسروفی ماڵ | بۆ جلوبەرگ و پێڵاوی مناڵ |
| ئاەو هەناسەی ئەم گشت خێزانە | بچێتە ملی ئەو مەلهوڕانە |
| مەزڵووم تا شێخ و ئاغا لە ناوبێ | لە کوردستانا ئازادی نابێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|