کار کە بە زانست بۆت نەچێتە سەر
Appearance
| کار کە بە زانست بۆت نەچێتە سەر | بە هەڕە مەڕۆ، ڕاست بیدەرەبەر |
| بەردێ کە نەزان بیخاتە ناو ئاو | دەرنایێ بە سەد عاقڵی بەناو |
| شوشە کە لە بەرد دروست ئەکرێ | خۆی گۆڕی بەرگەی بەردێ ناگرێ |
| چێشتی «ئەنگیناز» لە شاران باوە | لێرە کەس نایخوا «کەرتەشی» ناوە |
| خوا کار بە عاقڵ بۆیە ناسپێرێ | ئیش بە هونەری خۆی ئەژمێرێ |
| یەکێ خەریکی «سکە» لێدانە | کیمیاگەرە و موحتاجی نانە |
| یەکێ خزمێکی لە دووری ئەمرێ | لە پڕ دەوڵەت و خەزنەی پێ ئەبڕێ |
| یەکێ «تەحسیلی عالی» ئەبینێ | بۆ مودیرییەک دۆش دائەمێنێ |
| کەچی لەولاوە نەخوێندەوارێ | بوو بە قایمقام چوونە لای جارێ |
| وتیان: چیت زیادە لە پوورە ئایشێ؟ | وتی: حەو! خۆ ئەو قەندە ناکێشێ!! |
| خوا شیرینی وای بە پارە داوە | پارەدار خەڵکی ئەڕوا بەدواوە |
| ئاڵتون کە ناوی بە زەڕ ئەبرێ | ناوی «زەڕ» دێنی، کەر بوت ئەزەڕێ |
| ئەمانە هەموو فلسێ ناهێنێ | پارەی پارەدار چەنە ئێشێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 618
1941/02/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|