کارکەناریی میکائیل
Appearance
ڕۆژێ میکائیل وتی بە خوا: | چاکی؟ چلۆنی؟ ئاغام مەرحەبا |
ئەمساڵ چەند هەزار مناڵی گەدا | لە مڵکی عەدەم هێناوتە دنیا |
هەرچی ئەگەڕێم هەمار و قوژبن | ڕزقیان نییە ئەسڵەن لە لای من |
بەخێویان نەکەی، لە تۆ ناپرسن | لە گوڕەی شێخ و مەلات ناترسن |
ئەوە کلیلی هەماری چۆڵت | ئەوە حیسابی دەف و کەشکۆڵت |
پیاوەتیت ناکەم، نەڵێی مەلەکە | ئەبم بە بەردەست کەریم ئەلەکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|