کارشناس گەڕا لە شوێنی دانا
Appearance
کارشناس گەڕا لە شوێنی دانا | لە شوێنی نەزان هات دانای دانا |
حیکمەتی «أعطِ القوسَ باریها» | لە گەلێ کارا دەرکەوت دیاری دا |
ئەو دەمەی پیاویان لە دار ئەتاشی | ئیشیان نەئەدا بە پیاوی ناشی |
دارتاشێ لە ناو کاروانێکا بوو | بۆ سەنعەتی خۆی بۆ لادێ ئەچوو |
جەردە هات لە ڕێ کاروانی ڕووت کرد | لە خوانەترسێ تەشوێی ئەوی برد |
پیاوێکی تریش سەد لیرەی بریا | ئەو باکی نەبوو دارتاش ئەگریا |
وتیان ئەو خەڵکە کە ڕووت کراوە | سەد ئەوەندەی تۆ ماڵی براوە |
ئەوان ناگرین تۆ شینت چییە | وتی دەردی من بۆ تەشوێ نییە |
نازانن بیسوون دەمەسوێی ئەکەن | ئابڕووی سەنعەت و وەستایی ئەبەن |
سەد جارمان نووسی کەس گوێی نەدایە | هەر کەس پیاوی خۆی دێنێتە کایە |
پیاو بۆ ئیش نییە هەر ئیش بۆ پیاوە | کاری دیوانی وەک خوم شێواوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 932
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|