کاتێ کە وتیان بێستان بەرەڵدا
Appearance
| کاتێ کە وتیان بێستان بەرەڵدا | کوڕوکاڵ تێکڕا ئەیکەن بە هەڵدا |
| ئەگەر زرکێکی کاڵ بدۆزنەوە | پەلامار ئەدەن زوو ئەیقۆزنەوە |
| بێستان ڕن گوردی خۆی لێ گرتووە | لە پێشدا بەشی خۆی لێ بردووە |
| ئێستا پاشەرۆک گێچەڵ ئەگێڕێ | تێر بۆ برسی تێر سڵاو ئەنێرێ |
| کە بێستانەوان ئەمە تێ بگا | نامێنێ تاکوو بێستان پێ بگا |
| بە ناهۆمێدی لە کوڵیو و کاڵ | هەرچی بۆ ڕێکەوت ئەیکاتە جەواڵ |
| پێچکەی دەرگاکەی حەوشم سواوە | لە گرێژەنەی خۆی ترازاوە |
| هەرچی ئاژەڵێ کە لە ماڵا بوون | کردیانە قاڕە بە جارێ دەرچوون |
| بە گدی گدی ناگەڕێنەوە | خەریکن لە چەم ئەپەڕێنەوە |
| ناڵێن پاشەڕۆژ کە سەرما بزووت | هەڵامەت ئەگرین وا بە سەری ڕووت |
| نازانین بەیتی گورگ و مەڕ چییە | دووگی خۆم خۆش بێ خانووم بۆ چییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 918
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|