ژەپۆن
Appearance
| پڕ دڵم دەردە برا دەردێکی چۆن | داڕزاوە دڵ سەرم کاسە لە بۆن |
| ڕۆڵە ئەم داماوییەم بۆ خۆم نییە | ماتەم و ڕەنجم لەبەر دواڕۆژی تۆن |
| سەیری ژەپۆن کە چلۆن سەرکەوتوون | دوێنێ هەستاون لە خەو ئەمڕۆ لە کۆن |
| کارگەری هێندە زیادی کرد لە وان | ڕووسەکان ئەمڕۆ لە بۆیان سەرفرۆن |
| کەشتیی سەرپۆشراوی ئاسنین | وەک نەهەنگی ژێری دەریا پێی دەڕۆن |
| وا لەسەر دەریایی داگر بەرز ئەبن | دەفڕن و پەرواز ئەکەن هەر وەک هەڵۆن |
| کەشتیی پۆڵای زرێداری زەلام | چەن نهۆمە، وەک قەڵا کرداری خۆن |
| کان یان هیچی لە ژێر خاکا نەما | گشتیان دەرخست و دەفرۆشن بەتۆن |
| کردەیی کاری ئەوانە پڕ جیهان | کەلپەل و بەللوورییات و ڕۆنی بۆن |
| بەم هەموو سەرکەوتنە و کار و بەرە | دینیان ئێستاکە هەروا دینی کۆن |
| هۆگری یەک بوون و بۆیە چوونە ژوور | هیچ نەیانگوت من هەم و ئەو بێ چڵۆن |
| بیری قەیرە و پیری تۆ کەڵکی نییە | لاوی من نیشتمان و گەل چاونۆڕی تۆن |
| قەیرەیە گەرچی ئەسیری ساوە بوو | خۆش خوانت بوو لە شاهۆ وو لهۆن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|