ڕەنج پەیژەیەکە پیا سەرئەکەوی
Appearance
| ڕەنج پەیژەیەکە پیا سەرئەکەوی | کە دستت بەردا بێ سەر ئەکەوی |
| بە کردە و کۆشی تێکۆشە وەک شێر | دەستی ماندووە لەسەر سکی تێر |
| تەمەڵ کە وتی: وا هەمە ئەیخۆم | لە دواییا ئەڵێ ئای چیم کرد بەخۆم!! |
| کە تۆ بە نان و بەرگی کەس نەبی | ئەچیتە ڕیزی یارانی «نەبی» |
| دەست پانکەیتەوە لە پێ ئەکەوی | کە لە پێکەوتی، ئەکەویە نەوی |
| کەم بخۆی لەشت بێ عیللەت ئەبێ | کەم بڵێ سەرت سەلامەت ئەبێ |
| چاوت لە نانی دیوانی نەبێ | تێری لێ ناخوا بە ئەرخە نەبێ |
| کەوتووینە دەورێ دەورەی ڕیاسەت | بە مەهارەتە، نەک بە کیاسەت |
| خوێندەوار بۆیە ناخەنە قەڵەم | خۆی بە خوێندەوار ئەداتە قەڵەم |
| نازانێ ئەوی بە عیلم ئەنازێ | هەڵکردی دێتە سەر نان و پیازێ |
| ڕاستە هەموو چشت بەدەست خودایە | ئەوی «تەشەبوس» نەکا لە دوایە |
| چونکو خوا نایێ بێ بە کوێخای تو | تا خۆت نەیژەنی ماست نابێ بە دۆ |
| «لَیْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَی» | لە پێشدا سەعی، لەپاشا دوعا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 614
1940/12/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|