Jump to content

ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا

From Wikisource
ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا (1934)
by ناری
309393ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا1934ناری
ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا بەتەنها هەر ئەمن ماوم لە جێدا
لەبەر دنیا نەما یادی قیامەت خودا چی بکەم لەمێدا، یا لەوێدا
قەزا ڕۆژێ شکستیدا بە مەردان کە بەیداغی جیهانگیری بە «مێ» دا
کە مەنزڵ عاریەت بێ عارە مەیلی خەراری خاری خواری وا لە ڕێدا
بە هەر کەس تا نەدا نەقدی هەم و غەم بە کەس موشکیل، عەزیزم! درهەمێ دا
کەسێ دەرچوو، لە داوی مەکری دنیا کە مەردانە تەڵاقی سێ بە سێ دا
تەماشا کەن لە سفرە و خوانی گەردوون هەتا سەر نیعمەتی شادی بە کێ دا!
بە سوورەت ڕێ و زێ گەرچی یەکێکن بە ڕێ گەردی سەفەر زیبی بە زێدا
بەڵێ تەقسیمی ئوستادی ئەزەل بوو بە دۆڵاشی خەلە و ئاوی بە نێ دا
سەفەر مەولامە تا ماوم لەمەو لا کە کەوش و گۆرەوی و تۆزی بە پێ دا
بە میزانی شەریعەت سەعبە ناری مودارا کەی لە بەینی دوو هەوێدا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.