ڕەجمی شەیتانی حەجی موسڵمان
Appearance
| ڕەجمی شەیتانی حەجی موسڵمان | قەومی یەهود و کوشتنی هامان |
| حەدیسە ئەڵێن: دوو ئەبێ بە سێ | «هیتلەر» سێیەمە، چۆن ئەخەلەسێ؟ |
| «هیتلەر» نەک تەنها یەهوود بەتەنێ | دەست هەرچی کەوێ پێستی ئەکەنێ |
| خۆزگە شەیتان و هامان و هیتلەر | چاومان لێ ئەبوو کە ئەکەونە شەڕ |
| بانگمان کردایە بە هەلەل هەلەل | قوڕقوڕاگەی یەک هەڵێنن سەگ گەل |
| شەیتان زۆر کەسی لە ڕێ وەرگێڕا | هیچیان وەک هیتلەر شەڕی نەگێڕا |
| یەکێ لەوپەڕی دنیا بەدکارە | لەم پەڕی دنیا بە جنێو لێی بارە |
| هەندێ گوناهی ئەبێ بە زرێ | پەیکانی تیری دوعا نایبڕێ |
| عاقڵ لە کاری خودا نەزانە | «لَا یُسْأَلُ عَمَّا یَفْعَل» قورئانە |
| بە مێشوولەیەک نەمروود ئەکوژێ | خوێنی دنیایەک بە هیتلەر ئەڕژێ |
| هەندێکیش بۆیە بەرز ئەبنەوە | کە کەوتنە خوارێ دەم ئەکەنەوە |
| نانی دەلیلی حەجاج ئەبڕێ | پێشڕەوی حوشتر بە کەر ئەبڕێ! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 690
1942/11/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|