ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە
Appearance
| ڕێوی پێستی خۆی وەرگێڕێتەوە | کەوڵێکە سەرما ئەگێڕێتەوە |
| کا، هێند گران بوو ئەچمە ئاسمان | کاکێشی ئەکەم لە ڕێی کاکەشان |
| بۆ پارەی «کابین» چاوەڕێی «کا» بین | دیارە کە نابێ خۆبین بە خوابین |
| عامیلی بێ عیلم، دیدەی بێ نوورە | عیلمی بێ عەمەل، زیندە بە گۆڕە |
| با وجود عیلمی ئێستا چەنەیە | برەو و برەوی خۆش داکەنەیە!! |
| نەک ئێستا، دەورەی ئادەمیش وابوو | بۆ زۆرەملە، باغ بەرەڵڵا بوو |
| هەروا هاتووە و بەو ڕەنگەیش ئەڕوا | بێدەسەڵات بی ئەکەویتە دوا |
| هەر لایەک ئەچی هەر زۆردارییە | چارەی ناچاری دەرکەنارییە |
| بەڵام چی دەکەی لەگەڵ عائیلە | کە بە نووقتەیەک بوو بە غائیلە |
| هیجگار منداڵێک کە وا ئەخوێنێ | خوێنی توانایی باوکی دەردێنێ |
| کەسیش نازانێ بۆچی دەخوێنێ | لەم خوێندنەدا چی تیا ئەبینێ |
| گوایە هەموویان ئەبن بە مەئموور | باوکە جێ نەما، پڕ بوو دەروژوور |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 649
1941/12/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|