ڕۆڵە هەر کارێ ئەکەی هۆشت نەبێ بێ بەش ئەبی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ڕۆڵە هەر کارێ ئەکەی هۆشت نەبێ بێ بەش ئەبی  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵە هەر کارێ ئەکەی هۆشت نەبێ بێ بەش ئەبی عیلم و عەقڵت گەر نەبێ وەک سەرسەری سەرکەش ئەبی
هەم لەبەر چاوی ئەم و ئەودا بەجارێ ڕەش ئەبی هاودەمی زانا بە ئەمجا وەک سنەوبەر کەش ئەبی
***
بێ مەحەک هەرکەس ئەبینی ڕازی دڵتی لا مەکە بۆ قسەی پووچ و درۆ هەرگیز لەگەڵ کەس ڕا مەکە
تا نەکەی تۆ تەجرەبەی خەڵکی بە کەس بڕوا مەکە عومری شیرینت بەبێ نەفع و سەمەر بەربا مەکە
***
غەیری عیلم و پارە فریای دەردی تۆ قەت ناکەوێ شێت و وەحشی دەرئەچی ئەم دوو شتە گەر ناتەوێ
مەردە هەرکەس وا لە فکری هەر دوو دائیم ناخەوێ خاوەنی سەروەت لەژێر باری گرانا ناتەوێ
***
قیمەت و بێ قیمەتی سنفی بەشەر هەر پارەیە شێر بە گوێ بگرێ کەسێ نەیبێ ئەڵێن بێکارەیە
قارەمان و فەیلەسووفی بێ فلس ئاوارەیە هەر فەقیر و بێنەوا و دیل و کز و بێچارەیە
***
پارە لێفەی عەیب و عار و ئالەتی سڕپۆشییە پارە ئەسبابی سروور و زینەت و دڵخۆشییە
پارە دەرمانی نەخۆشی و عاجزی و بێهۆشییە هەرکەسێ پارەی نەبێ ئیشی نەتیجەی بۆشییە
***
با بزانی کێیە ئەشراف و نەجیب و خانەدان دەوڵەمەندی پارەدار و خاوەنی لیرە و قڕان
ئەمڕۆ تەکلیفی ڕەوایە لای وەزیر و میر و خان با نەزانن هیچ بڵێن و دانیشن هەر بێ زمان
***
با بە کورتی پێت بڵێم قایم ئەکا ئیمان و دین هەروەکوو لوقمان ئەکا دەرمانی سەد زام و برین
لائەدا جەردە و دز و وەحشی لە ڕێگەی دەسبڕین گەر حەجیشی کرد ئەبێتە معتمد للمسلمین

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse