ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە
Appearance
بۆ حەمەی کوڕی
ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە | بزان چی ئەڵێم هەمووی لە دڵ کە |
کوڕم من و تۆ ئەمڕۆ زەبوونین | گیرۆدەی دەستی دوژمنی دوونین |
ئەگەر ئەپرسیت بۆ چی زەلیلم | تەنگاییم چییە لە بەر چی دیلم |
کوڕم زەبوونی ناو حەپسخانە | خۆشتر هەتا کوو حوکمی بێگانە |
تۆیش کوردی و مەعلووم بە کورد ناسراوی | بە شیری شیرن کورد گۆش کراوی |
دەخیلت بووگم کە چوویتە مەکتەب | ئیمزات دانەنیێ بە ئیسم و لەقەب |
هیوا و دڵخواز و ئیسم و نووسینت | هەر کورد بێ و ژیانی کوردان بێ ژینت |
نەڵێی بەگزادە وە یا من جافم | بڵێ بە جنس و ناو کوردی سافم |
کوڕم بە قورئان ئەگەر وەک من بی | تۆیش وەک من بۆ کورد جگەر کون کون بی |
بتکەن بە سەرەک کۆمەڵی وەزیر | لە جێی دڵخۆشی پێی ئەبی دڵگیر |
وەک زەهری مارە لە گیان و دڵت | تەوقی زاڵمە خریاوە ملت |
ئەگەر بڕوانی لەو بەرزی و زەوقە | لەو تەبریکاتە و لەو شادی و شەوقە |
هەر خۆت لە خۆتۆ ئەریق ئەبیتۆ | جاڕس لە ڕۆح و لە گیان ئەبیتۆ |
گسک و ئاو کێشی و قاپی بەلەدیێ | بەو شەرتە حوکمی میللەتی خۆت بێ |
لە لای نامووس دار وە یا خوێنەوار | خۆشترە لە تەخت وەزیری ئەغیار |
ئێوەیش نەمامی تانەی کۆمەڵن | شێری شیر وەشێن ناو هۆز و گەلن |
هەڵ دەرە تەماع بگەڕێ بۆ هەل | بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|