ڕۆژ و شەو چاوەڕوانی دڵبەرم
Appearance
ڕۆژ و شەو چاوەڕوانی دڵبەرم | وەک تەبیبی مهرەبان بێتە سەرم |
بێت و چارەی دەردی عیشقم زوو بکا | بدا شەوقێ بە دڵەی پڕ کەدەرم |
بۆ لەحزەیەک چاوی بازیم تێبڕێ | سایەی هوما ئەنیشێتە سەر سەرم |
پاشاهی حەوت ئقلیمی جیهان بم | دەیخەمە بەر پێ دەیهەم و زێوەرم |
کوشتمی وا کوشتمی دەردی فیراق | بەزەییت بێ بە حاڵمدا بەشەرم |
بەبێ هودە هەڵئەدەم نەدری بەخت | ئەو بە حیلە گرتوویەتی شەشدەرم |
نائومێدی باش نییە «ناتیق » بڵێ | خوا کەریمە هەر ئەبێتە هاوسەرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|