ڕۆژ و شەو شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع
Appearance
| ڕۆژ و شەو، شەمس و قەمەر لەو حوسنە وەرئەگرن شوعاع | دلبەرا تا كل سر جاوز الاثنين شاع |
| ڕوو مەپۆشە سەرزەمین تاریکە بێ خورشیدی ڕووت | ئەی جەماڵی بێ نەزیرت حیکمەتی مەحز و نەفاع |
| یادی حوسن و عەشقی چاوت هەم حەریف و هەم شەراب | کافییە ئیتر لەسەر موڵکی جیهان ناکەم نیزاع |
| چونکە دارالمحنة و دوون پەروەرە ئەهلی هەموو | ناکەس و بێ شەرت و بەدخوو، دین فرۆش و پڕ تەماع |
| دوژمنی دونیا لەگەڵ ئەهلی شەرەف ناحەق نییە | تەبعی دوونە وەک جوعەل دەگرێ لە بینی گوڵ سیداع |
| هەرکەسێ فەزڵ و هونەر دەرخا لە بازاڕی جیهان | پێی ئەڵێن یاساغە سەد لیرە جەزای خاوەن مەتاع |
| سابیری گەر عاقڵی تیکەڵ بە دونیای دوون مەبە | مەرحەبای ئەو ژەهرە تۆ پەیداکە تریاکی وەداع |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|