ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە
Appearance
| ڕۆژ هەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە | عوشرەتی سیمورغ و بازە شینی زاغ و سەرگەڕە |
| لەو مەقامە جۆششی گریان و زاریی عاشقە | بێ ڕەواجە ئاگری نەمروود و ئاوی باسەڕە |
| من کە تینووی دولبەرم ئاوی حەیاتم بۆ چییە | دڵ زەعیفم کەی عیلاجم قەند و بادامی تەڕە؟ |
| ئەووەلەن تەشخیسی دەرد و بەعد تەرکیبی دەوا | وەرنە کەی ڕاحەی قەوی دەبڕێتەوە پشتی هەڕە! |
| سەبب و ئەسباب و عەلاماتی نەخۆشی تێبگەی | شەربەتی تۆ تیغی بوڕڕان و مەرەز ترپی تەڕە |
| ئەی مودەڕڕیس تۆ لە دەرسی عەشق تەحسیلێ بکە | تابەکەی زيد علىٰ سطح عەلی حەرفی جەڕە |
| موعجیزاتی موڕسەلین و مەوعیزەی ئەعلامی دین | زکرییان زاکیر دەگێڕێ وەک تەشیلە و فڕفڕە |
| یەعنی ئاگاداری دونیا و نەفس و شەیتان بن هەموو | خەسمی باباتانە ئەم دوونە ئیمارە و بەدفەڕە |
| ئەو کەسە ئەحواڵی عاشق تێدەگا شەو بێ خەوە | لێوی ویشک و ڕەنگی زەرد و دائیمەن چاوی تەڕە |
| حاشالله قەند و گوڵ ئەمر و بدا تەسکینی دڵ | چونکی شەوتامە دڵم موشتاقی عەنابی تەڕە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|