ڕۆژێ کە نەبینم قەمەری ڕوویی دلارام
Appearance
| ڕۆژێ کە نەبینم قەمەری ڕوویی دلارام | ڕۆحم لە جەسەد دەرچووە بێ شک لە دڵ ئارام |
| لەیلی کە لە توێی خەیمەوە تیرێکی لە من دا | لەو ڕۆژەوە مەجنوون سیفەتم مائیلی سەحرام |
| چاوی بە ئیشارەت تەڵەبی کردمە قاپی | حاجیب بە حیقارەت دەریکردم وەریگێڕام |
| بەو ناوکی موژگانی بە ئەبرۆیی کەوانی | وەققاسی زەبوون کردووە هەم ڕۆستەم و بەهرام |
| ئەو ڕۆژە ئەگەر ڕوو بنوێنێ لە شکارا | ئاهووی لەڕ و شیری نەڕ و وەحشی ئەبن ڕام |
| بیستوومە سبەی دێتە سەرینم بە تەبابەت | ئەمڕۆکە سولەیمانم و ئەسکەندەر و دارام |
| لەوساوە سەناخوانی تۆ وا بۆتە وەزیفەم | سەد شوکری خودا کافییە بۆ وەجهی ئیدارام |
| عومرێکە لە ڕێگای سەفەر و کەعبەیی ڕووتم | وەستاوم و بەستوومە لە تەوافی تۆ ئیحڕام |
| لەوساوە جگەر خەستەیی شمشێری برۆتم | بڕوا کە غەم و دەرد و بەڵا نایەتە ئارام |
| سوونی غەمی تۆ گەندومی دڵمی بە تەلەف دا | نانی غەزەلم شاهیدە بێ قووەت و بێ ڕام |
| هەرچەندە کە سابیر نییەتی خزمەت و تاعەت | ئەمما بۆ دوعاخوانیی ئەو دولبەرە خێرام |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|